لە کاردا چاودێری مامەڵەی خراپ بکە
خاوەنکارێک تاوانکارانە کارمەندەکانی دەچەوسێنێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر،
- مووچەیەکی کەمتر بدات لەوەی کە بەپێی یاسا یان ڕێکەوتنێکی هاوبەش هەیە (کەم مووچە دان)
- ڕەتکردنەوەی پێدانی پشوو بەو شێوەیەی لە یاسا یان گرێبەستی کارکردندا هاتووە
- داواکردنی ئەوەی کارمەندەکە کاتژمێری زیاتر کار بکات بێ پاداشتکردنەوەی زیاتر
- داوای پارەدان لە کارمەندەکە بکات لە بەرامبەر مۆڵەتی کارکردن یان نیشتەجێبوونیان
- ڕێگری کردن لە کارمەندەکە لەوەی مۆڵەتی نەخوشی وەربگرێت
- سەرکەوتوونەبێت لە ڕێکخستنی چاودێری تەندروستی پیشەیی
- رەوشی ژیانی نامرۆڤانە پێشکەش بکات.
ئەگەر گومانت لە چەوسانەوەی تاوانکارانەی کارکردن هەیە، پەیوەندی بە پۆلیس یان پشتگیری قوربانی فینلاندە بکە. دەتوانیت بە نهێنی پەیوەندی بە پشتگیری قوربانی فینلاندە بکەیت بۆ ئەوەی ئامۆژگاری دەربارەی چۆنیەتی بەردەوامبوون وەربگریت. ئیمەیڵێک بنێرە بۆ help@riku.fi یان پەیوەندی بکە +358406329293 (کورتە نامە و واتساپیش کار دەکات).
لە حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە پەیوەندی بکە بە
+358295463177 (سیستەمی یارمەتی بۆ قوربانیانی بازرگانی مرۆڤ) (
www.ihmiskauppa.fi/en).
زانیاری زیاتر:
ئەگەر تۆ قوربانی چەوسانەوەی خاوەنکاریت و پشتگوێخستنیان زۆر بەرچاوە، دەتوانیت داوای مۆڵەتی درێژکراوە یان بڕوانامەیەک بکەیت بۆ گۆڕینی خاوەنکارەکان. پێویستە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی فینلاندیت هەبێت کە مافی کارکردن لەخۆدەگرێت.
زانیاری زیاتر: