Skip to content
کارتۆنێک کە تێیدا سێ کارمەند لە تەنیشت یەکتر دانیشتوون و کووپە قاوەیان بە دەستەوەیە لەکاتێکدا گوتوێژ دەکەن.

01 بزانە کە پێویستت بە چ جۆرە مۆڵەتێکی نیشتەجێبوون هەیە

Last updated: 29.3.2026

ئەگەر کارمەندێکی بیانی بیت، پێش ئەوەی بێیتە فینلاند دڵنیابەوە کە هەموو مۆڵەتە پێویستەکانت هەیە. کاتێک لە فینلەندایت، پێویستە بۆ خاوەنکارەکەتی بسەلمێنیت کەوا مافی کارکردنت هەیە.

هاوڵاتیانی وڵاتانی نۆردیک

ئەگەر هاوڵاتی ئایسلەندا، نەرویج، سوید یان دانیمارک بیت، ئازادیت لە گەڕان بەدوای کار و کارکردن لە فینلاند.

ئەگەر زیاتر لە 6 مانگ لە فینلاند بمێنیتەوە، پێویستە نیشتەجێبوونی خۆت بە Digital and Population Data Services Agency (ئاژانسی خزمەتگوزاریەکانی دیجیتاڵی و داتای دانیشتوان) ڕابگەیەنیت. دەتوانیت نیشتەجێبوونی خۆت لە خاڵی خزمەتگوزاری Finnish Immigration Service (Migri) تۆمار بکەیت. هەروەها دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین لە enterfinland.fi (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی) خۆت تۆمار بکەیت. دوای ئەوە، پێویستە هێشتا لەلایەن Finnish Immigration Service (خزمەتگوزاری کۆچی فینلاندی)ـەوە پەسەند بکرێیت.

هاوڵاتیانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لیختنشتاین و سویسرا

ئەگەر هاوڵاتی دەوڵەتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، لیختنشتاین یان سویسرا بیت، ئازادیت لە گەڕان بەدوای کار و کارکردن لە فینلاند.

ئەگەر زیاتر لە 3 مانگ لە فینلاند بمێنیتەوە، پێویستە نیشتەجێبوونی خۆت بە Digital and Population Data Services Agency (ئاژانسی خزمەتگوزاریەکانی دیجیتاڵی و داتای دانیشتوان) ڕابگەیەنیت. دەتوانیت نیشتەجێبوونی خۆت لە خاڵی خزمەتگوزاری Finnish Immigration Service (Migri) تۆمار بکەیت. هەروەها دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین لە enterfinland.fi (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی) خۆت تۆمار بکەیت. دوای ئەوە، پێویستە هێشتا لەلایەن Finnish Immigration Service (خزمەتگوزاری کۆچی فینلاندی)ـەوە پەسەند بکرێیت.

هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە

ئەگەر هاوڵاتی وڵاتێکی نۆردیک، دەوڵەتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، لیختنشتاین یان سویسرا نیت و بۆ کارکردن دێیتە فینلاند ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەت لەسەر جێبەجێ دەکرێن:

  • بە شێوەیەکی ئاسایی، پێویستیت بە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کارمەندە. پێویستە سەرەتا لە فینلاندە ئیشێکت هەبێت‎.
  • بچۆ بۆ enterfinland.fi (بە زمانەکانی ئینگلیزی، سویدی و فینلەندی بەردەستە) بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکەت بە شێوەی ئۆنلاین.
  • ئەگەر لە فینلاند نیت و داواکاری بۆ یەکەم مۆڵەتی نیشتەجێبوون پێشکەش دەکەیت، پێویستە هەمیشە بەشێوەی کەسیی لە نزیکترین باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی فینلەندا، یان لە نووسینگەی دابینکەری خزمەتگوزاری دەرەکی خۆت بناسێنیت.
  • ئەگەر لە فینلاند داواکاری بۆ یەکەم مۆڵەت پێشکەش دەکەیت، پێویستە سەردانی خاڵێکی خزمەتگوزاری Finnish Immigration Service بکەیت بۆ ئەوەی خۆت بناسێنیت.

مەرجەکانی کارکردن لە فینلاند بەبێ مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە یاسای بیانیانی فینلەندا (ulkomaalaislaki) باسکراون.

خاوەنکارەکەت مافی ئەوەی هەیە کۆپی پاسپۆرت و مۆڵەتی نیشتەجێبوونت وەربگرێت – ناچارن دڵنیابن لەوەی کە تۆ مافی کارکردنت هەیە‎. بەڵام، خاوەنکارەکەت ناتوانێت دەست بەسەر بەڵگەنامەکانتدا بگرێت مەگەر مۆڵەتیان پێ بدەیت.

هەرگیز بۆ دەستکەوتنی کار پارە مەدە. لە فینلاند دژی یاسایە کە خاوەنکارەکان داوای پارە لە کارمەندان بکەن بۆ ئەوەی کارێکیان پێ بدەن.

زانیاری زیاتر‎

Finnish Immigration Service Application Finder (دۆزەرەوەی داواکاری خزمەتگوزاری کۆچی فینلاندی) (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی)
InfoFinland.fi: گواستنەوە بۆ فینلاند (فینلەندی، سویدی، ئینگلیزی، ڕووسی، ئیستۆنی، ئۆکرانی، فەرەنسی، ئیسپانی، تورکی، چینی، فارسی و عەرەبی)

قوتابیان

ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونی قوتابیت لە فینلاند هەبێت، دەتوانیت بە تێکڕای 30 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا لە هەر بوارێکدا کار بکەیت. ڕەنگە لە هەندێک هەفتەدا ژمارەی کاتژمێرەکان لە هەفتەیەکدا زیاتر بێت، بە مەرجێک لە کۆتایی ساڵدا تێکڕا 30 کاتژمێر بێت لە هەفتەیەکدا.

ئەگەر بڕوانامەکەت مەشقی کار یان پڕۆژەی کۆتایی لەخۆ بگرێت، دەتوانیت بەبێ سنووردارکردن تەواویان بکەیت.

زیاتر بخوێنەوە

‎ ‎خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەرانی فینلاندە: داواکاری مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ خوێندن (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی)

کارمەندانی وەرزیی

ئەگەر بۆ وەرزێکی دیاریکراو بۆ کارکردن لە کەرتەکانی وەک کشتوکاڵ، باخداری، دارستانداری یان گەشتیاری بێیتە فینلاند تۆ کارمەندێکی وەرزییت. ماوەی کاری وەرزی دەکرێت تا 9 مانگ بێت لە ماوەی 12 مانگدا.

لە فینلاند یاسا هەندێک لایەنی ژیانی کارکردن ڕێکدەخات، بەڵام زۆرێک لە بابەتەکان بە ڕێککەوتنە بەکۆمەڵەکان (کە بە زمانی فینلەندی بە “työehtosopimus” ناسراوە و بە شێوەیەکی باو بە TES کورت دەکرێتەوە) بەڕێوە دەبرێن. ڕێککەوتنە بەکۆمەڵەکان بە هاوبەشی لەلایەن کۆمەڵەی خاوەنکاران و سەندیکایەکی کرێکاران کە نوێنەرایەتی کرێکاران دەکات پێکدەهێنرێن.

مەرج و ڕێساکانی دامەزراندن لە ڕێککەوتنی بەکۆمەڵ بۆ پیشەسازییە لادێییەکان بۆ ئەو کارە وەرزیاینە جێبەجێ دەکرێت کە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی دامەزراندندا ئەنجام دەدرێن، وەک لە کێڵگەکانی تووتڕک، میوە و سەوزە. لە فینلاند کۆکەرەوەکانی تووتڕکی کێوی و بەرهەمە سروشتییەکانی دیکە بە گشتی بە کارمەند دادەنرێن و مەرج و ڕێساکانی دامەزراندنی پیشەسازییە لادێییەکان دەیانگرێتەوە.

مەرج و ڕێساکانی دامەزراندن بۆ پیشەسازییە لادێییەکان لە ئەپی Teollisuusliittoـی Finnish Industrial Union بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی، ئینگلیزی، ئۆکرانی، ڕووسی و تایلەندی بەردەستن. لە نێوان شتەکانی دیکەدا، ئەپی Teollisuusliitto زانیاری دەربارەی مەرج و ڕێساکانی دامەزراندن لە کەرتەکانی باخداری و دارستانداری بە چەند زمانێک پێشکەش دەکات. دەتوانیت ئەپەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە یان لە فرۆشگاکانی ئەپی Google یان Apple بۆ تەلەفۆنەکەت دابەزێنیت، کە لەوێدا دەتوانیت بە ناوی Teollisuusliitto بیدۆزیتەوە.

مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی وەرزیی

ئەگەر هاوڵاتی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا یان EEA بیت و بۆ کاری وەرزیی بێیتە فینلاند پێویستت بە مۆڵەتی کار نییە.

ئەگەر هاوڵاتی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا یان EEA نیت و بۆ کاری وەرزی بێیتە فینلاند کە کەمتر لە 3 مانگ بخایەنێت، پێویستت بە مۆڵەتی نیشتەجێبوون نییە. بەڵام، پێویستە داواکاری بۆ ڤیزای کاری وەرزیی یان بڕوانامەی کاری وەرزیی پێشکەش بکەیت:

  • ئەگەر بۆ ماوەی کەمتر لە 3 مانگ لە وڵاتێکەوە بێیت بۆ کارکردن کە ڤیزای پێویست بێت، پێویستە داواکاری بۆ ڤیزای کاری وەرزیی لە باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەیەکی فینلەندا پێشکەش بکەیت.
  • ئەگەر بۆ ماوەی کەمتر لە 3 مانگ لە وڵاتێکەوە بێیت بۆ کارکردن کە ڤیزای پێویست نەبێت، پێویستە داواکاری بۆ بڕوانامەی کاری وەرزی لە خزمەتگوزاری کۆچی فینلاندی پێشکەش بکەیت. تکایە تێبینی بکە کە پێویستە لە ماوەی کارایی بڕوانامەکەدا، ڕۆژانی بەخشراو لە ڤیزات لەبەردەستدا بێت.

ئەگەر هاوڵاتی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا یان EEA نیت و بۆ کاری وەرزی بێیتە فینلاند کە 3–9 مانگ دەخایەنێت، پێویستە داواکاری بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ کاری وەرزی لە خزمەتگوزاری کۆچی فینلاندی پێشکەش بکەیت. ئەگەر ماوەی دامەزراندنەکەت لە 9 مانگ زیاتر بخایەنێت، پێویستە داواکاری بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کارمەند پێشکەش بکەیت.

ئەگەر پێشتر لە کاری وەرزیی لە فینلاند دامەزرابیت، ڕەنگە ئەمە کاریگەری لەسەر مۆڵەتی نوێی کاری وەرزیت هەبێت. کاتێک خزمەتگوزاری کۆچ ئەژماری ماوەی کاری وەرزیت دەکات، هەر ماوەیەکی پێشووی کاری وەرزی کە بکەوێتە ناو ئەو 12 مانگەی پێش بەسەرچوونی ئەو مۆڵەتەی داواکاریی بۆ پێشکەش دەکەیت، ڕەچاو دەکات.

ئەگەر دەتەوێت خاوەنکارێکی نوێی وەرزی بۆ مۆڵەتی ئێستای کاری وەرزیت زیاد بکەیت، دەتوانیت داواکارییەک بۆ خزمەتگوزاری کۆچی فینلاندی بۆ زیادکردنی خاوەنکار پێشکەش بکەیت.

پێویستە کارمەندانی وەرزیی بە جیا داواکاری بۆ مافی چاودێری تەندروستی لە فینلاند پێشکەش بە دامەزراوەی بیمەی کۆمەڵایەتی فینلەندا (بە کورتکراوەی فینلەندی “Kela”) بکەن. ڕێنمایی وردتر لە خزمەتگوزاری ئۆنلاینی Kelaدا (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی) بەردەستە.

ڕێنمایی ورد دەربارەی ئەو مۆڵەتانەی بۆ کارمەندانی وەرزی پێویستن

‎ ‎خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەرانی فینلاندە: کاری وەرزیی (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی)

ئەو کەسانەی میوەی خۆڕسک دەڕنن

ئەو کەسانەی کە لە لە فینلاند میوەی خۆڕسک و بەرهەمە سروشتییەکانی تر دەڕنن، بە گشتی لە کارەکە دامەزراون. بەو پێیەش هەمان ئەو بڕیارانەی کرێکارانی وەرزیی تر دەیانگرێتەوە. بەڵام ئەگەر ئەو میوە خۆڕسکانەی کە ڕنیوتن بە کۆمپانیایەکی میوەی خۆڕسک بفرۆشیت و کرێکاری ئەو کۆمپانیایە نەبیت، واتە پەیوەندیی دامەزرانت نەبێت، یاسای میوەی خۆڕسک دەتگرێتەوە . زانیاری دەربارەی مافەکانت بەپێی یاسای میوەی خۆڕسک لە خزمەتگوزاری ئۆنلاینی پارێزگاریی کاردا بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی، ئینگلیزی، تایلەندی، ئۆکرانی و ڕووسی بەدەست دەهێنیت.

کارمەندانی نێردراو

کارمەندێکی نێردراو بەزۆری لە وڵاتێکی دیکە بێجگە لە فینلاند کار دەکات. کارمەندێکی نێردراو لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەنێردرێتە فینلاند بۆ ئەنجامدانی کارێکی کاتی لەوێ وەک بەڵیندەری لاوەکی، گواستنەوەی ناوخۆیی کۆمپانیا، یان کارمەندێکی ئاژانسی کاتی.

پێویستە بە کارمەندێکی نێردراو لایەنی کەم ئەو مووچەیە بدرێت کە لە ڕێککەوتنی بەکۆمەڵیی فینلەندیدا دەستنیشان کراوە.

زیاتر بخوێنەوە

Tyosuojelu.fi: کارمەندی نێردراو (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی)