Skip to content
کارتۆنێکی کارمەندێکی چێشتخانە کە سەیری مۆبایلەکەی دەکات.

05 کاتێک لە کێشەدا بوویت، داوای یارمەتی بکە

Last updated: 29.3.2026

ڕەنگە لە شوێنی کاردا شتانێک ببینیت کە پێتوابێت بە خراپی یان بە نادادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. پێویستە هەمیشە سەرەتا هەوڵ بدەیت لەگەڵ خاوەنکارەکەت گوتوێژیان لەسەر بکەیت. کورتەنامە یان ئیمەیڵ بۆ گوتوێژەکان بەکاربهێنە و هەموو نامەیەک بپارێزە.

ئەگەر قسەکردن لەگەڵ خاوەنکارەکەت هیچ ئەنجامێکی نەبوو، ئەوا بەم شێوەیە کار بکە:

ئەگەر ئەندامی سەندیکایەکی کرێکارانیت

داوای ڕاوێژ لە نوێنەری کرێکاران، نوێنەری کارمەندان، نوێنەری سەندیکا، یان نوێنەری سەلامەتیی پیشەیی بکە. نوێنەری کرێکاران یان نوێنەری کارمەندان کەسێکە کە لەلایەن کارمەندانەوە لە نێوان خۆیاندا هەڵبژێردراوە و نوێنەرایەتی کارمەندان و سەندیکای کرێکاران لە شوێنی کاردا دەکات. نوێنەری سەلامەتی چاودێری سەلامەتیی پیشەیی کارمەندان دەکات و شارەزای یاسا پەیوەندیدارەکانە.

ئەگەر شوێنی کارەکەت هیچ نوێنەرێکی کرێکاران، نوێنەری کارمەندان، یان نوێنەری سەلامەتیی لێ نەبوو، داوای ئامۆژگاری لە نووسینگەی ناوچەیی سەندیکای کرێکاران بکە یان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی سەندیکاکەوە بکە.

ئەگەر ئەندامی سەندیکایەکی کرێکاران نیت

داوای ڕاوێژ لە هاوکارێکت یان نوێنەری سەلامەتی لە شوێنی کارەکەت بکە. ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، دەتوانیت داوای ڕاوێژ لە دەسەڵاتی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی) یان خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی مافەکانی کارمەندانی SAK بکەیت.

خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری

دەتوانیت لە ڕێگەی ئیمەیڵ و تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی بێبەرامبەری ڕاوێژکاریی ساک (SAK) بکەیت. ڕاوێژکار لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە workinfinland@sak.fi وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. ڕاوێژکار لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی تەلەفۆنیی ژمارە 0800 414 004 لە ڕۆژانی سێشەممە لە کاتژمێر 9:00 هەتا 12:00 و لە ڕۆژانی پێنجشەممە لە کاتژمێر 10:00 هەتا 12:00 و 13:00 هەتا 17:00 وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. هەر گۆڕانکارییەک لە کاتەکانی کردنەوەدا لە لاپەڕە ئینگلیزییەکانی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی دامەزراندن باس دەکرێت.

ژمارەی دەسەڵاتی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی بریتییە لە +358 295 016 620 (دووشەممە–هەینی، 9:00–15:00).

زیاتر بخوێنەوە

خزمەتگوزاریی بێبەرامبەری ڕاوێژکاریی مافەکانی کارمەندانی  SAK (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی)
خزمەتگوزاری تەلەفۆنیی سەلامەتی پیشەیی و کارگێری تەندروستی (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی)
داواکاری گشتیی نەهێشتنی جیاکاری (The Non-Discrimination Ombudsman) (فینلەندی، سویدی، ئینگلیزی، ئیستۆنی، ئیسپانی، فەرەنسی، ئەڵمانی، سۆماڵی، ڕووسی، پورتوگالی، تورکی، ئەلبانی، عەرەبی، چینی، تایلەندی، فارسی، ڤێتنامی، تاگالۆگ، پۆڵەندی، بۆسنی، سربی، کرواتی، ئۆکرانی، نیپاڵی، بەنگالی، و ئۆردوو) هەروەها لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئامۆژگاری دەکات
داواکاری گشتیی یەکسانی (The Ombudsman for Equality) (بە زمانەکانی فینلەندی، سویدی، ئینگلیزی، ئیستۆنی، سۆماڵی، عەرەبی و ڕووسی) هەروەها لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئامۆژگاری دەکات